به فه‌رمی ئارسن ڤینگه‌ر وازهێنانی خۆی له ئارسێناڵ راگه‌یاند
ئارسن ڤینگه‌ر دوای تێپه‌ڕاندنی 22 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كاته‌وه و به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له یانه‌ی ئارسێناڵ بكات.
ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 68 ساڵ له ماوه‌ی كاری راهێنه‌رایه‌تی 3 ناسناوی پرێمه‌رلیگ و 7 ناسناوی جامی فای بردۆته‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر له 22 ئۆكتۆبه‌ری 1949 له شاری سترابێرگی فره‌نسا له دایك بووه، سه‌ره‌تا هه‌ر له‌و شاره ده‌ستی به كاری راهێنه‌رایه‌تی كرد، پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و ته‌نیا بۆ 8 یاری سه‌رپه‌رشتی ئه‌رك و مه‌شقی یانه‌ی نانسی كرد، دواتر له نێوان له 1988 تا 1994 ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك راهێنه‌ر له یانه‌ی مۆناكۆ تاقی كرده‌وه پاشان روویكرده یانه‌ی ئارسێناڵ و سه‌رپه‌رشتی 1192 یاری یانه‌ی ئارسێناڵی كرد.