ڤایرۆسی فیفا زه‌برێكی كوشنده‌ی له یۆرگن كلۆپ دا
یانه‌ی لیڤه‌رپوول بەهۆی ڤایرۆسی فیفا 3 یاریزانی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌هۆی پێكانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
سادیۆ مانێی هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی له قۆڵی تووشی پیكان بووە، له سه‌نیگاله‌وه گه‌ڕایه‌وه لیڤه‌رپوول بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێكانه‌كه‌ی،
به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له به‌رامبه‌ر به سوودان به‌شداریی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای كرد.
ئه‌مشه‌ویش له یاریی هاتنه‌وه‌دا سه‌نیگال رووبه‌ڕووی سوودان ده‌بێته‌وه مانی به‌شداریی یارییه‌كه ناكات.
به‌پی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی بریتانیاش بێت، سادیۆ مانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هاده‌رسفێلد تاون ناتوانێت به‌شداریی بكات،
به‌مه‌ش لیڤه‌رپوول له تواناكانی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د سه‌ڵاح و مانێ و ڤان دایك بێبه‌ش ده‌بیت كه هه‌ر سێ یاریزان به‌هۆی یاریی هه‌ڵبژارده‌كانیان تووشی پێكان هاتوون.