نێیمار وه‌ك سه‌رۆك وڵات هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات!
له راپۆرتێكیدا هه‌فته‌نامه‌ی (پاریس مه‌چ) ناوه‌ڕۆكی ژیان و شوێنی نیشته‌جێبوونی نێیمار دا سیلڤای بڕازیلی و ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی پاریس سانجێرمانی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت وه‌كو سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
نێیمار له كۆشكێك نیشته‌جێیه له ساڵی 1950 بنیاتنراوه، له دووری 9 كیلۆمه‌تر له باره‌گای مه‌شقه‌كانی پاریس سانجێرمان، هه‌روه‌ها 14 كیلۆمه‌تر له یاریگه‌ی پارك دێ پراینس دووره و كرێی مانگانه‌ی كۆشكه‌كه‌ش 14 هه‌زار یۆرۆیه.
كۆشكه‌كه رووبه‌رووی 5000 مه‌تر چوارگۆشه‌یه له ناوچه‌ی سه‌وزایی درووست كراوه، له‌سه‌ر 1000 مه‌تری كۆشكه‌كه بنیاتنراوه و پێنج نهۆمه.
هه‌فته‌نامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: كۆمه‌ڵێك پاسه‌وان به جلی ره‌شه‌وه له ده‌رووبه‌ری كۆشكه‌كه و باخچه‌كان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر و له حه‌وت رۆژی هه‌فته‌دا پاسه‌وانی ئه‌م كۆشكه ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وڵات بێت!
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، نێیمار له‌گه‌ڵ 20 كه‌س ده‌ژیت، له‌گه‌ڵ نزیكه‌كانی و هاوڕێكانی، هه‌روه‌ها شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رازیلیه‌كانه له دانی ئالڤێس، ماركینیۆس، تیاگۆ سیلڤا و لوكاس مۆرا.
ئه‌م كۆشكه پێشتر رۆناڵدینیۆ لێی ژیاوه، ئه‌و كاته‌ی یاریی بۆ پاریس ده‌كرد، له‌پێش ئه‌ویش جێراردۆ دوباردیۆ له‌نێوان ساڵانی 1970 تا 1980 ژیانی لێ به‌سه‌ر بردووه.