باوكی نێیمار له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نه‌گه‌یشتۆته هیچ ئه‌نجامێك
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه کە باوکی نێیمار لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا نەگەیشتوتە هیچ ئەنجامێک.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 ته‌مووزی 2017، باوکی نێیماری ئەستێرەی یانه‌ی بارسێلۆنا به مەبەستی یەکلایی کردنەوەی داهاتووی کورەکەی لەگەڵ بەرپرسانی بلاوگرانا کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، باوكی نێیمار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا نه‌گه‌یشتۆته هیچ ئەنجامێک.
بۆیە مارکا ئاشکرای کردووە کە باوکی یاریزانی برازیلی راستەوخۆ پەیوەدنی بە بەرپرسانی پاریس سانجێرمانەوە کردووە و داوای دانیشتنیانی لێکردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە باوکی نێیمار بە هۆی ئەو گرێبەستە بە نرخە ئامادەنییە به هیچ شێویەک لەگەڵ کەتەلۆنیەکان رێکبکەوێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار بداته بارسێلۆنا، هه‌ڵبه‌ت 100 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك پاداشت له پێناو بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌دات نێیمار.