ئه‌مشه‌و مێسی بۆ ریكۆردێكی گه‌وره له جامی شا هه‌وڵده‌دات
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له پۆلێنی گۆڵكارانی مێژوویی جامی شای ئیسپانیا نزیك بكاته‌وه.
لیۆنێل مێسی به تۆمار كردنی 46 گۆڵ له جامی شای ئیسپانیا له پۆلێنی ده‌یه‌می گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه دێت، له‌وكاته‌ی تیلمۆ زارای ئه‌ستێره‌ی كۆچكردووی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو به 81 گۆڵ پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكارانی مێژوویی جامی شای ئیسپانیای گرتووه.
لیۆنێل مێسی به تۆماركردنی 3 گۆڵ له جامی شای ئه‌م وه‌رزه ده‌توانێت له پۆلێنی ده‌یه‌مه‌وه بۆ شه‌شه‌م هه‌ڵبكشێت.
ریزبه‌ندی 10 گۆڵكارانی مێژووی جامی شای ئیسپانیا
1ـ تیلمۆ زارا (81) گۆڵ
2ـ جۆسێپ سامیتێر (69) گۆڵ
3ـ جۆرۆستیزا (62) گۆڵ
4ـ كوینی (55) گۆڵ
5ـ موندۆ (52) گۆڵ
6ـ كوبالا (49) گۆڵ
7ـ بۆشكاش (49) گۆڵ
8ـ سانتیانا (48) گۆڵ
9ـ سیزار (47) گۆڵ
10ـ لیۆنێل مێسی (46) گۆڵ.
له‌م ریزبه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه، جگه له لیۆنێل مێسی سه‌رجه‌م گۆڵكاره‌كانی مێژووی جامی شای ئیسپانیا له پله‌ی یه‌كه‌م تا نۆیه‌م له ژیاندا نه‌ماون و كۆچی دوایین كردووه.