به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی دووه‌م یاریزانی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی فره‌نسی له یانه‌ی سێڤیاوه بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا ئاشكرای كرد كه به 35.9 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ (كلیمێنت لێنگلێت)ـی به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی سێڤییا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لینگلێتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بلاوگرانای كه‌ته‌لۆنی كردووه.
لینگلێت پێشتر له یانه‌ی نانسی فره‌نسا پێگه‌یشتووه، دواتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2017 به گرێبه‌ستێكی 4 ملیۆن پاوه‌ند بۆ یانه‌ی سێڤییا گواسترایه‌وه. لینگلێت له 73 یاری بۆ سێڤییا چوار گۆڵ و یه‌ك ئه‌سیستی بۆ یانه ئه‌نده‌لووسیاییه‌كه كردووه.