"ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری كه‌ریم بێنزێما ده‌بێت"
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت خوێنی تیپه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و ئاماده‌یه بێنزێما به‌ڕێ بكات و هێرشبه‌رێكی نوێ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه ناپۆلی ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه فڕه‌نسیه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی به‌ڵام ریال مه‌درید نایه‌وێت به كه‌متر له 45 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ببێت.
بێنزێما له ساڵی 2009 له یانه‌ی لیۆنی فڕه‌نسیه‌وه به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له ساڵی 2021 ته‌واو ده‌بێت.