فیرعه‌ونه میسرییه‌كه ریكۆرده‌كه‌ی كریستیانۆی شكاند
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری مێسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 31 گۆڵ، به‌مه‌ش ناوی چووه نێو گۆڵكاره مێژووییه‌كانی خوله‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی 35ـه‌می پرێمه‌رلیگ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی وێست برۆمیچ ئالبیۆن و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌و یارییه‌دا محه‌مه‌د سه‌ڵاح له خوله‌كی 72 گۆڵی كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ بۆ 31 گۆڵ به‌رز كرده‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌م گۆڵه‌ی ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كسان كرده‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ مان یونایتد 31 گۆڵی كرد بوو، هه‌روه‌ها لویس سوارێزیش له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول خاوه‌نی 31 گۆڵ بوو.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌گه‌ر له گه‌ڕی داهاتوو یه‌ك گۆڵی دیكه تۆمار بكات ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه سه‌رووی 31 گۆڵ تۆمار ده‌كات.