ئه‌ستێره‌یه‌كی لیڤه‌رپوول به‌هۆی توندوتیژی له دژی خێزانه‌كه‌ی دادگایی كرا
جان فلانگانی بەرگریکاری لیڤەرپول بە هۆی توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەمرۆ دادگایی کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا و به‌شێكی زۆر له سەرچاوەکانی بریتانیا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو کردەوە کە بەرگریکاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول لە رێکەوتی22 دێسامبەری ساڵی 2017 لە كاتی گەرانەوەیان بۆ ماڵەوە توندوتیژی بەرامبەر خێزانەکەی بەکارهێناوە و لێیداوە، هەربۆیە دادگای شاری لیڤەرپول ئەمرۆ دادگایی بەو یاریزانە کرد و بریارە لە رۆژانی داهاتوو بریاری دادگایی کردنەکە بڵاو بکرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان لەوكاته‌ی کە (فلانگان) توندوتیژی بەرامبەر خێزانەکەی کردووە سەرخۆش بووە و یاساش شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ ئەم کارە داناوە.
جان فلانگانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێگه‌یشتووه و ماوه‌ی 15 ساڵه له یانه‌ی رێدز یاری ده‌كات، ته‌نیا یه‌ك وه‌رزه له‌و یانه‌یه دابڕاوه، ئه‌ویش وه‌رزی رابردوو بوو كاتێك به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی بێرنلی كرد و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندیشه.