بالۆتێلی هەڕەشە لە مێسی و رۆناڵدۆ دەکات
دوای ئه‌وه‌ی بالۆتێلی له گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه پله‌یه‌كانی فره‌نسا به تۆماركردنی دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنێكی بۆ یانه نوێیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و یاریزانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ركابه‌ری مێسی و كریستیانۆ ده‌كات.
بالۆتێلی له له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: گره‌و ده‌كه‌م له ماوه‌ی 2 تا 3 ساڵی داهاتوو خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له چنگی مێسی و كریستیانۆ ده‌رده‌هێنم و بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌م نازناوه ده‌بمه‌وه.
له ئێستادا یانه‌ی نیس به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ هاوشانی مۆناكۆ پێشه‌نگی لیگ وه‌نی فره‌نسای گرتووه، بالۆتێلیش له یه‌كه‌مین یاریی به درێسی نیس دوای تێپه‌ڕبوونی 7 خوله‌ك به لێدانی سزا یه‌كه‌م گۆڵی بۆ یانه فره‌نساییه‌كه تۆمار كرد، دواتر له چاره‌گی كۆتایی یارییه‌كه‌شدا بالۆتێلی گۆڵی دووه‌می خۆی تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
سوپه‌ر ماریۆ یه‌ك یاریی به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوو گۆڵ بۆ نیس بكات، له كاتێكدا وه‌رزی رابردوو له كۆی ئه‌و 20 یارییه‌ی بۆ ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ئه‌نجامی دا، ته‌نیا گۆڵێكی كرد، وه‌رزێك پێشتریش له كۆی 16 یاری ته‌نیا گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی كرد.