داوایەک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان

داوایەک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان

نووسینی: سەردار جەبار

لەپێناو جوانکردنی وەرزشی وڵاتەکەمان بەگشتی تۆپی پێ بەتایبەتی داوام وایە لەفیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبونەوەی ڕۆژی شەممە بارودۆخی یاریگاکان خاڵێکی گرنگی دانیشتنەکەیان بێ ، دەرچەیەک بدۆزرێتەوە بەهەماهەنگی یانە بەشداربووەکان لەخولەکانی کوردستان بۆ باشتر کردنی حاڵی یاریگاکان ، جێگای قەبوڵ نییە لەناو چەند گۆماوێک ئاو یاریزان یاریبکات و ڕکابەری بەدەستهێنانی خاڵ بکات ، بۆ بەرەو پێشچوونی وەرزشی هەرێمە پەراوێز خراوەکەمان با کۆشان بکەین و ئەو ماندوو بوونەش وەئەستۆ بگرین دۆخی ئەم یاریگایانە چارەبکەین ، ئاشکرایە لەئەگەری باران بارین لەدەمی بەڕێوەچوونی یاری خولەکانی کوردستان زۆربەی یاریگاکان کە چیمەنی سرووشتین بەهۆی پشتگوێ خستنیان لەلایەن بەرپرسانی یانەکانەوە دەبنە مەلەوانگە سیفاتی یاریگای تۆپی پێ لەدەستدەدەن ، بیرمانە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان هەماهەنگ لەگەڵ حکومەتی هەرێم مانگانە بڕێک پارەی بۆ یانەکان دابین دەکرد ،لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی ئابووری ووڵات و قەیرانی نەخوازراوی دارایی ئەو بڕە پاریەش نەما بەڵام یانەکان سوودی زۆریان لێی بینی ئەمما ڕۆژێک بیریان نەکردەوە ئەو پارەیە بخەنە پڕۆژەیەکی بازرگانی تا سبەی ڕۆژ لەبەشێکی داهاتەکە سوودمەند بن ، ئێستەش بەو هۆیە خەزێنەی زۆربەی یانەکان خاڵیە بەوپێیەی سوود لەپارەی ئەوکات وەرنەگیرا ، درێژی ناکەمەوە خۆتان لەمن چاکتر دەزانن حاڵی یاریگاکان چۆنە لەدەمی خراپی کەش و هەوا کەوایە گرفتێک نییە چارەنەکرێ بگرە لە حاڵەتیش ڕەتی داوە یاریزانان لەبری یاریگا لەچەشنە مەلەوانگە یاری تۆپی پێ ئەنجامدەدەن دەتوانن بیکەنە مەرج لەسەر یانەکان لەبەر دۆخی خراپی دارایی هەموو لایێک ،لەوە بەدوا هەر یانەیەک بەشداری لەچاڵاکی تۆپی پێی کوردستان بکات مەرجە یاریگاکەی بێ کێشەبێت لەهەموو ڕوێکەوە ئەگەر چیمەنی سرووشتیش نەبێ باچیمەنی دەستکرد بێت ، ئەوە بۆچونی من نییە گلەیی دەیان چاودێر و وەرزشوانی ئەم ووڵاتە بێنازەیە ، پێشنیارەکەش لەبەرژەوەندی گشتیە دڵخۆشدەبم بەهەند وەرگتنی بۆچونەکانم .