"كریستیانۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ریال مه‌دریدی له‌سه‌ر یوڤی كردۆته‌ مه‌رج"

به‌رپرسانی یوڤی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌یان له‌ پێناو ئه‌و یاریزانه‌ی ریال مه‌درید ده‌فرۆشن

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆس کردووە کە مارسێلۆی بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌دریدی له‌سه‌ر به‌رپرسانی یوڤی كردۆته‌ مه‌رج.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا بڵاویکردۆتەوە کە رۆناڵدۆ پۆرتوگالی دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، داوای لە ئانیلی سەرۆکی ئەو یانەیە کردووە کە مارسێلۆی بەرگریکاری برازیلی ریال مەدریدیش بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەستەمە ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە ئەم برگریکارەی بالی چەپی مێرنگی تا ساڵی لەگەڵ یانەکەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 180 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بلاوییان کردۆتەوە کە سەرۆکی خانمە پیرەکە بیری لەوە کردۆتەوە کە چەند یاریزانێکی یانەکەی بفرۆشێت لەو رێگەیە بتوانێت مارسێلۆ بگوازێتەوە ریزەکانی.