مێسی مووچه‌ی ساڵانه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی ره‌ت كردۆته‌وه‌

له‌ پێناو مانه‌وه‌ی له‌ بارسێلۆنا گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، مێسی ئۆفەرێکی یانەیەکی چینی بە مووچەی ساڵانەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاکو 2021 نوێبکاتەوە، ئۆفەرێکی لەلایەن یانەیەکی چینی پێشکەشکراوە، کە بەپێی ئۆفەری یانە چینییەکە مێسی هەفتانە دوو ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت، بەمەش مووچەی ساڵانەی لیۆ لە یانە چینییەکە

دەبووە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام مێسی ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە و چارەکی ئەو ئۆفەرەی بارسێلۆنای پێ باشتر بووە.

مێسی دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەفتانە 540 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، کە دەکاتە چارەکی ئەو ئۆفەرەی لەلایەن یانە چینییەکەوە پێشکەشی کرابوو.

مێسی لەوەتەی تەمنی 13 ساڵە لە بارسێلۆنا یاریی دەکات و لەوەتەی 2004ـه‌وه‌ درێسی بلاوگرانا دەپۆشێت و گۆڵکاری مێژوویی یانەکەشە.