بواتینگ له یه‌كه‌مین دیمانه‌یدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا دره‌نگایی شه‌وی رابردوو گواستنه‌وه‌ی کێڤن پرێنس بواتینگی به شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی ساسولۆی ئیتاڵیاوه راگه‌یاند، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا وه‌ك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌یه‌وێت گۆڵ له ریال مه‌درید بكات، گوتیشی: جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشیم ئه‌و گۆڵه بوو كه به درێسی ئه‌یسی میلان له 2016 له بارسێلۆنام تۆمار كرد.
بواتینگ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا گوتی: وه‌كو هه‌ر یاریزانێكی دیكه به پۆشینی درێسی بارسێلۆنا خه‌ونه‌كه‌م بووه راستی، هه‌موو یاریزانێك خه‌ون به‌وه ده‌بینیت رۆژێك له رۆژ یاریی بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره بكات، پێشموایه ئه‌و یانه گه‌وره‌یه بارسێلۆنایه.
بواتینگ ده‌شڵێت: راسته ته‌مه‌نم 31 ساڵه، به‌ڵام هه‌موو كه‌سیك ده‌زانێت توانای جه‌سته‌ی من چۆنه، له‌به‌ر ئه‌وه نامه‌وێت باسی هێزی خۆم بكه‌م، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئامانجه‌كانمان بپێكین، له راستیدا هه‌موو كه‌سێك له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه كه یاریی تۆپی پی ده‌كات خه‌ون به‌وه ده‌بینێت رۆژێك له رۆژان یاریی بۆ بارسا بكات،هیوادارم بتوانم یارمه‌تی بارسا بده‌م له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
له باره‌ی كریستیانۆ و مێسی، یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا گوتی: كریستیانۆ نموونه‌ی باشترین یاریزانه‌كانی جیهانه و هه‌میشه هه‌وڵده‌دات باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات، زۆرترین مه‌شق و راهێنان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت باشترینی جیهانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مێسی ده‌یكات به هیچ یاریزانێكی دیكه ناكرێت.
بواتینگ گوتیشی: كریستیانۆ یه‌كێكه له گۆڵكه‌ره نایابه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، به هه‌ردوو قاچه‌كانی گۆڵ ده‌كات و له لێدانی سه‌ریش نایابه، به‌ڵام ناكرێت به مێسی به‌راوردی بكه‌ن، چونكه مێسی یاریزانی هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌یه و ناكرێت به مرۆڤی سه‌رزه‌وی به‌راوردی بكه‌ن.
بواتینگ ده‌شڵێت: دڵتەنگم بە رۆیشتنم لە ساسۆلۆ، بەڵام ئەمە دەرفەرتی تەمەنمە و ناتوانم رەتیبکەمەوه، دەمەوێت لە یاریی کلاسیکۆی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ریال مەدرید گۆڵ بکەم.
کێڤن پرێنس بواتینگ بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بە خواستن لە ساسۆلۆی ئیتاڵییەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و هاوینی داهاتووش بارسێلۆنا ئەگەر ویستی دەتوانێت بە هەشت ملیۆن یۆرۆ بیباتە ریزەکانی و بیکاتە موڵکی خۆی.
بواتینگ پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ئەیسی میلان و لاس پاڵماس و شاڵکێ و ئێنتراخت فڕانکفۆرت کردووە و لەم وەرزە لەگەڵ ساسۆلۆ لە ١٥ یاریی پێنج گۆڵی کردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.