به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر سزادانی كریستیانۆ درا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی سزادانه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بڵاو كرده‌وه و ده‌رگای سكاڵا و تانه‌شی له‌به‌رده‌م یانه‌ی یوڤێنتۆس كرده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌مین یاری به درێسی یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سزادنه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌ك یاری زیاتر ده‌بێت.
فیدراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ لێژنه‌ی سزادان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا سزادنه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌مه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ به فه‌رمی له یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر یه‌نگ بۆیزی سویسری ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ یاری بكات، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆریش له یاری گه‌ڕی سێیه‌میش به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد بێبه‌ش ده‌بێت.
فیدراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه له دوای راگه‌یاندنی كۆتایی له باره‌ی سزادانی كریستیانۆ، یانه‌ی یوڤێنتۆس 3 رۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بدات.