به ڤیدیۆ.. بزانه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مێكسیك و كۆریای باشوور چی روویدا
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیك دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 26ـی گێمی یه‌كه‌م كارلۆس ڤیلا به لێدانی پێناڵتی هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیكی پێشخست، دواتر له گێمی دووه‌م له خوله‌كی 66 خاڤێر هێرناندێز گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه كۆریای باشوور له رێگه‌ی (سۆن هیۆنگ مین) جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ خاڤێر هێرناندێز دووه‌مین یاریزانی مێكسیكه به درێژایی مێژوو 4 گۆڵ له مۆندیال تۆمار ده‌كات.
* خاڤێر هێرناندێز به 50 گۆڵ بووه گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیك.
* چیچاریتۆ له 23/6/2014 له مۆندیالی 2014 گۆڵی كرد، ئه‌مڕۆ له هه‌مان به‌روار 23/6/2018 ديسان له مۆنديالی 2018 گۆڵى كرد.
* چيچاریتۆ به باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی نێوان مێكسیك و كۆریای باشوور ده‌ستنیشان كرا.
ـ لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان كۆریای باشوور و مێكسیك 14ـه‌مین لێدانی پێناڵتی بوو كه له مۆندیالی 2018 هه‌ژمار كراوه.