بارسێلۆنا به خێرایی كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دۆزییه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر رۆما به‌خێرایی چاره‌سه‌ری به‌دوای خۆیدا هێناوه و له‌سه‌ر كرێنی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ رێككه‌وتن له نێوان به‌پرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دروست بووه.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا دوای ماڵئاواییكردنیان به ئاستێكی خراپ له چامپیۆنزلیگ سووربوونی خۆیان له گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دووپات كردۆته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و درێسی بارسا ده‌پۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئیڤان راكیتیچ، ناوه‌راستكاری كرواتی بارسێلۆنا له لایه‌ن خۆزێ مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یان بۆ هاوینی داهاتوو رێككه‌وتوون.