ئه‌م وه‌رزه له مێژووی بارسێلۆنا ده‌بێته ساڵێكی پڕ له به‌رهه‌م ده‌ستكه‌وت
ئه‌م وه‌رزه له مێژووی بارسێلۆنا ده‌بێته ساڵێكی پڕ له به‌رهه‌م ده‌ستكه‌وت، جگه له تیپی یه‌كه‌م كه ململانێی به‌ده‌ستهێنانی لالیگای له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه هه‌موو ئاسته‌كانی دیكه‌ی یانه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی و به‌ده‌ستهێنانی جامی خوله‌كان كۆتایی به‌م وه‌رزه هێنا.
بارسێلۆنا B له‌سه‌ر ئاستی خولی پله دووه‌كانی ئیسپانیا و له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م توانی پێش 3 گه‌ڕ له‌كۆتایی هاتنی خوله‌كه ببێته پاڵه‌وان و یانه‌ی ئیسپانیۆلیشی ناچار كرد وه‌ك رێزێك پێش هاتنه ژووره‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی دێربی كه‌ته‌لۆنیا به چه‌پڵه رێزان پێشوازیان لێ بكه‌ن، سه‌ره‌نجام بارسا B كه تیپی دووه‌می بارسێلۆنایه ئه‌و یارییه‌شی برده‌وه.
تیپی بارسێلۆنا له‌كۆی 37 یاری خوله‌كه 79 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له‌م وه‌رزه‌ش 24 یاری بردووه‌ته‌وه و له 6 یاریش دۆڕاوه و توانیویه‌تی 80 گۆڵ له تیپه‌كانی به‌رامبه‌ر تۆمار بكات و ته‌نیا 29 گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
تیپی دووه‌می بارسێلۆنا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا به 12 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئێلدێنێسی برده‌وه و بووه هۆكاری تێكچوونی ئه‌و تیپه و ئێلدێنێسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
تیپی خوار 19 ساڵانی بارسێلۆناشان ئه‌وه‌نده‌ی ئاسته‌كانی دیكه به‌هێزه و ئه‌مساڵێش توانی له كۆتایی یاری خولی خوار 19 ساڵانی ئیسپانیا له ئاتڵێتیكۆ بالیارێسی برده‌وه و توانی جامی خوله‌كه به‌رز بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها تیپی خوار 16 ساڵانی بارسێلۆنا له ئاستی خۆیان و له لالیگای تازه‌پێشگه‌یشتووان توانی به‌ر له كۆتایی هاتنی خوله‌كه به دوو هه‌فته بردنه‌وه به‌رامبه‌ر یانه‌ی جوبیتێر به‌ده‌ست بهێنێت و دوای 16 ساڵ بووه‌نه پاڵه‌وان.
جگه له‌و ئاستانه‌ش بارسا له‌سه‌ر چوار ئاستی دیكه بووه پاڵه‌وان و به‌چكه شێران و منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانی بلوگرانا نه‌یانهێشت هیچ یانه‌یه‌كی ئیسپانی جگه له خۆیان بچێته سه‌ر سه‌كۆی ناسناوه‌كان و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شكۆیان بۆ فێرگه‌ی لاماسیا زیاد كرد كه ده‌مێكه یاریزانی له شێوه‌ی مێسی و ئینێستا و زاڤی بۆ بارسێلۆنا دروست ده‌كات.
هه‌موو ئاسته‌كانی بارسا ئه‌ركی خۆیان به‌جێ گه‌یاند و بوونه پاڵه‌وانی ئیسپانیا ته‌نیا تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی لالیگا و به‌جارێك تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ئیسپانیا بسه‌پێنێت