ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
لوكا جۆڤیچ، ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بۆندزلیگا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بڕیاری كۆتایی داوه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كات.
فرێدی بۆبیك، به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ZDFـی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره هاوشانی ریال مه‌درید ئۆفه‌رییان بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا جۆڤیچ پێشكه‌ش كردووه، له نێوانیاندا بارسێلۆناش هاتۆته سه‌رهێڵ.
به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئینتراخت ده‌شڵێت: جۆڤیچ ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردن به بارسێلۆنا ناكات، چونكه ره‌نگه له‌م یانه‌یه ده‌رفه‌تی كه‌می پێبدرێت، بۆیه رازی نییه بچێته یانه‌یه‌ك خوله‌كی كه‌م یاری بكات، ریال مه‌درید زیاتر له‌و یاریزانه نزیكه، چونكه خواستێكی گه‌وره‌تری بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆڤیچ هه‌یه و ره‌نگه له هاوینی ئه‌مساڵ به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
لوكا جۆڤیچ، هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی سربی له هاوینی 2017 له یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالییه‌وه به 200 هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی ئینتراخت فرانكفۆرت كرد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 42 یاری، 25 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.