"گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌ی مێسی ئاشكرا ده‌بێت"
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی به بابه‌تێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه ده‌گلێنێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرده‌وه كه مێسی به نێوی دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازییه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر گلداوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ABCـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له نێوان 2007 تا 2015 زیاتر له 10 ملیۆن یۆرۆی به نێو رێكخراوێكی خێرخوازی له حكووكه‌تی ئیسپانیا و ئارجێنتینای شاردۆته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه دامه‌زراوه بازرگانییه‌كه‌ی مێسی له 2009 لقێكی له شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا كردۆته‌وه و به‌ڵام ناوی ئه‌و كۆمپانیا به فه‌رمی له حكوومه‌ت ناوه‌كه‌ی تۆمار نه‌كراوه.
لیۆنێل مسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له ئێستادا به فه‌رمی له لایه‌ن دادگای ئیسپانیا به خۆدیزنه‌وه له باجدان تۆمه‌تبار كراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به پێبژاردن ده‌توانێت له سزای به‌ندكردنی رزگاری بێت،