ئالبا له باره‌ی به‌راوردكردنی مێسی به یاریزانێكی ریال مه‌درید چی گوت؟
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی به‌راوردكردنی لیۆنێل مێسی به ڤینسیۆس جۆنیۆری یاریزانی ریال مه‌درید، جۆردی ئالبا به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا گاڵته‌ی به په‌یامنێری رادیۆیه‌كی ئیسپانیا كرد.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و شكستیان به یانه‌كانی ئیبار و ریال بێتیس هێنا، له‌و یارییه‌دا هه‌ریه‌ك له مێسی له بارسێلۆنا و ڤینسیۆس جۆنیۆر له ریال مه‌درید ئاستێكی به‌رزیان بۆ یانه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
په‌یامنێری رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا، به‌مجۆره پرسیاری له ئالبا ده‌كات و ده‌ڵێت: له مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆر به لیۆنێل مێسی به‌راورد ده‌كه‌ن، تۆ له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟
جۆردی ئالبا: "هه‌ر به‌راست ئه‌وه پرسیاره‌كه‌ت بوو؟ نیوه‌رۆت باش"
ڤینسیۆس جۆنیۆر ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا كاراكته‌رێكی گرینگه له پلانه‌كانی سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌ردید، به‌تایبه‌تی له غیابی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه به‌رازیله ده‌دره‌وشێته‌وه و باشترین رۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه تێپه‌ڕ ده‌كات.