كاپێللۆ هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر كریستیانۆ و مێسی
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری ئیتاڵی ره‌خنه‌ی توند له كریستیانۆ و مێسی ده‌گرێت و به دوو یاریزانی بێرێز وه‌سف ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه به‌شدارییان له مه‌راسیمی زه بێست نه‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ دوای 10 ساڵ توانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان له چنگی كریستیانۆ و مێسی ده‌رهێنا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئه‌م دوو یاریزانه به‌شدارییان له مه‌راسیمه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی فیفا نه‌كرد.
فابیۆ كاپێلۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان نیگه‌رانی و توڕه‌بوونی خۆی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی مێسی و كریستیانۆ له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا ده‌ربڕی و گوتی: كریستیانۆ و مێسی ده‌بێت قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن كه شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018.
كاپێلۆ گوتیشی: ئه‌وان دوو یاریزانی گه‌وره‌ن، پێویسته ره‌وشت و مامه‌ڵه‌شیان گه‌وره بێت، به‌س ده‌ركه‌وت ئه‌وان ناتوانن ئه‌وه هه‌زم بكه‌ن كه شتكستیان هێناوه، بۆیه بێ رێزێیان به مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا كرد و نه‌یانتوانی رێز له مۆدریچ بگرن.