به فه‌رمی دۆگڵاس كۆستا چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دیاری كرد
دۆگڵاس كۆستای یاریزانی به‌رازیلی به فه‌رمی داهاتووی خۆی یه‌كلا كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی یوڤێتۆس.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 نۆڤێمبه‌ری 2017، كارڵ هاینز رۆمه‌نیگه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بڵاوبووه‌وه رایگه‌یاند دۆگڵاس كۆستا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ده‌بێته یاریزانی یوڤێنتۆس.
كۆستای بڕازیلی له هاوینی رابردوو به خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك له بایرن میونشنه‌وه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد، رۆمه‌نیگه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند گه‌نجینه‌ی یانه‌كه‌یان 46 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی ده‌خرێته ناوی و كۆستا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ده‌بێته یاریزانی یوڤێنتۆس.
رۆمه‌نیگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خواستنه‌كه‌ی كۆستا شه‌ش ملیۆن یۆرۆ بوو، 40 ملیۆنێكی دیكه‌ش وه‌ك گرێبه‌سته نوێیه‌كه وه‌رده‌گرن.
دۆگڵاس كۆستای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی شاختار دۆنێتسكی ئۆكرانی په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه ئۆكرانیاییه‌كه له 2015 به‌ره‌و یانه‌ی بایرن میونشن كۆچی كرد.