یانەیەکی ئینگلیزی دەیەوێت تێری هێنری بکاتە راهێنەری خۆی

یانەیەکی ئینگلیزی دەیەوێت تێری هێنری بکاتە راهێنەری خۆی

خاوەنی یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەیەوێت تێری هێنری بکاتە راهێنەری یانەکەی.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ناسف ساوێرسی ملیاردێری میسری کە بەمدواییانە %55ی پشکەکانی یانەی ئاستۆن ڤێلای کڕییەوە، بەنیازە تێری هێنری بکاتە راهێنەری یانەکەی، هەرچەندە ستیڤ بروسی راهێنەری ئێستای یانەکە وەرزی رابردوو ئەنجمای باشی بۆ یانەکە بەدەستهێنا و نزیکبوو ئاستۆن ڤێلا بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ، بەڵام لە یاریی یەکلاکەرەوەی پلەی ئۆف بەرامبەر فولهام شکستیهێنا.
تێری هێنری کە لە مۆندیالی 2018 یاریدەدەری راهێنەری بەلجیکا بوو، دوای مۆندیال لە تۆڕی سکای سپۆرتسی بەریتانی دەستی لەکارکێشایەوە کە وەکو شرۆڤەکاری یارییەکان لەوێ ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاری وەردەگرت، هێنری ئاشکرایکرد ئامدەیە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەک بگرێتە دەست.