فابریگاس بۆ دووه‌مجار ناوی چووه په‌رتووكی گینس
سیسك فابریگاسی ئیسپانی ناوی ده‌چێته نێو په‌رتووكی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
ئه‌م یاریزانه‌ی چێڵسی دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا توانی 100 ئه‌سیست له پرێمه‌رلیگ بۆ هاوڕێكانی بكات ناوی له په‌رتووكی ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار كرا.
فابریگاس له ماوه‌ی 293 یاریی له پرێمه‌رلیگ توانی ئه‌م رێژه‌یه‌ی ئه‌سیستبكات و له پێشتر هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره‌ی سیسك بكات، فابریگاس یه‌كێكه له‌و چوار یاریزانه‌ی له مێژووی پرێمه‌رلیگ توانیویانه 100 پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه بده‌ن، به‌ڵام خێراترینه له تۆمار كردنی ئه‌و ژماره‌یه، كه پێشتر راین گیگز به 367 یاریی توانیویه‌تی 100 ئه‌سیست بكات.
فابریگاس پێشتریش ناوی چووبووه په‌رتووكی گینس كاتێك توانی بوویت له ماوه‌ی 30 چركه 15 جار له ئاسمان تۆ به جه‌یمی ریدناپ بدات.