به‌ ڤیدیۆ.. جۆرجیۆ كیلینی به‌هۆی كریستیانۆ ئابڕووی چوو

وێنه‌ی ئابڕووچوونه‌كه‌ی كیلینی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند

وێنه‌یه‌كی جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كیلینی له‌ وێنه‌كه‌دا به‌ڕووتی ده‌ركه‌وتووه‌ و خه‌ریكی خۆگۆڕینه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی یاریزانێكی لاوی یانه‌ی ئه‌یسی میلان كاتێك وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ كریستیانۆ گرت و به‌خێرایی وێنه‌كه‌ له‌ سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووه‌وه‌.

له‌ دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میلان و یوڤێنتۆس كاتێك یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ به‌ 2 گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و له‌م یارییه‌دا كریستیانۆ گۆڵێكی تۆمار كرد.

راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه‌ یاریزانێكی لاوی یانه‌ی میلان (رائول بیلانۆڤا) سه‌ردانی كریستیانۆی كرد له‌ ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یوڤی و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ گرت، بێ ئاگابوون له‌وه‌ی له‌ دواوه‌ كیلینی به‌ڕووتی ده‌ركه‌وتووه‌.