بارسێلۆنا هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی B هاویشت
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، دوایین زانیاری له باره‌ی ئامانج و گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئاشكرا كرد و رایگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ و دێمبلی، بارسا پلانی دووه‌می جێبه‌جێ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 ئابی 2017، بابه‌تی پلانی Bـی یانه‌ی بارسێلۆنای كردبووه مانشێت و بابه‌تی سه‌ره‌كی به‌رگی رۆژنامه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ و عوسمان دێمبلی، هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌نخیل دی ماریا و جان سێری ده‌ستپێده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا به فه‌رمی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی (جان سێری) ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی ناوه‌رستكاری كۆدیڤواری یانه‌ی نیسی فره‌نسا كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌ربه‌ست و ئه‌گه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی دی ماریای خستۆته‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆیشتنی كلیان مباپێ له مۆناكۆ بۆ پاریس سانجێرمان رۆیشتنی دی ماریا له یانه فره‌نساییه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی خراپ له‌سه‌ر نێیمار له نێوان ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا ره‌نگه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی دی ماریا بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دروست بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی دركاندووه كه بارسێلۆنا پێداگیری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دی ماریا ده‌كات، چونكه ئه‌و یاریزانه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له لالیگا هه‌یه، به‌وپێیه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له لالیگا به درێسی ریال مه‌درید یاری كردووه.
بارسێلۆنا تا ئێستا 3 ئۆفه‌ری به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ پێشكه‌شی لیڤه‌رپوولی كردووه، سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانیش به‌نه‌خێر وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه.
له باره‌ی عوسمان دێمبلی تا ئێستا هیچ هیوایه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نییه، ئه‌گه‌رچی یاریزانه‌كه خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ش هێشتا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه، تا 31ـی ئه‌م مانگه هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه.