گواستنەوەی کۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا یەکلابووەوە و لیڤەرپوول بە ناڕاستەوخۆ رۆیشتنی یاریزانەکەی راگەیاند

K24- هەولێر

فیلیپ کۆتینهۆ زیاتر لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیکدەبێتەوە و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە بڕازیلییە لە ریزەکانی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2017، یانەی لیڤەرپوول ناوی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی سبەی سێشەممە لە بەرامبەر هۆفینهایمی ئەڵمانی ئاشکراکرد، کە لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن، بەڵام بەبێ ئەوەی ناوی فیلیپ کۆتینهۆ لەو لسیتەدا بێت، کە لە 22 یاریزان پێکدێت.

یانەی لیڤەرپوول لە ماڵپەڕەکەی ئاماژەی بە هۆکاری ئامادەنەبوونی کۆتینهۆ نەکردووە و تەنیا ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا بەریتانی و ئیسپانییەکان کۆتینهۆ لەسەر گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا سوورە و ئامادە نییە بەشداریی راهێنانەکان و یارییەکانی لیڤەرپوول بکات.

پێشتر لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بارسێلۆنای بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە و چەندان جار یۆرگن کلۆپ رۆیشتنی کۆتینهۆی لە یانەکەی رەتدەکردەوە، بەڵام پێداگیری کۆتینهۆ خەریکە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی گواستنەوەکەی بۆ کامپ نوو.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان لە ماڵپەڕی لیڤەرپوول
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان لە ماڵپەڕی لیڤەرپوول