به وێنه... زێدان ئه‌مشه‌و به‌م 4 یاریزانه جه‌نگی خۆی له جامی شا ده‌ستپێده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له جامی شا ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ 4 یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ی ده‌ره‌خسێنێت.
1ـ خیسۆس ڤایخۆ: ئه‌م یاریزانه لاوه ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ یه‌ك خوله‌كیش به درێسی ریال مه‌درید یاری نه‌كردووه، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كه له پێكان چاك بۆته‌وه، به‌ڵام زیزۆ هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ نه‌ڕه‌خساندووه، له كاتێكدا ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌شره‌ف حه‌كیم داوه كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.
2ـ بۆرخا مایۆرال: ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی بوونی كه‌ریم بێنزێما و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌دراوه‌تێ خوله‌كی زیاتر یاری بكات، به‌ڵام زیزۆ وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی ئالڤارۆ مۆراتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
3ـ دانی سیبایۆس: ئه‌م یاریزانه لاوه پێشتر بارسێلۆنا جه‌نگێكی زۆری له پێناو گواستنه‌وه‌ی به‌رپا كرد، به‌ڵام دواتر پێرێز لێزانانه سیبایۆسی له چنگی بارسا ده‌رهێنا، ئه‌م یاریزانه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیایه و بۆ تیپی یه‌كه‌میش سه‌رخراوه، له ریال مه‌درید به‌هۆی بوونی (تۆنی كروس و لوكا مۆدریچ) ده‌رفه‌تی باشی بۆ نه‌ڕه‌خساوه، ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له دژی ئالاڤێس یاری كرد و له یارییه‌كی سه‌ختدا 2 گۆڵی تۆمار كرد.
4ـ ماركۆس یۆرێنتی: زێدان له‌وه‌ته‌ی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده تا ئێستا 4 جار ده‌رفه‌تی یاریكردنی به‌م یاریزانه‌داوه و نزیكه‌ی 188 خوله‌ك وه‌ك ناوه‌راستكارێك له دواوه یاری كردووه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و زیزۆ هه‌لی یاریكردنی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆی بسه‌لمێنێت.