به ڤیدیۆ... بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئارسێناڵ چی روویدا؟
له گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی، یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به ئێڤه‌رتۆن هێنا و به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن له نێو یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك میوانداریی ئارسێناڵ كرد.
له خوله‌كی 12 واین روونی ده‌ستپێشخه‌ری كرد و گۆڵێكی بۆ ئێڤه‌رتۆن كرد، دواتر له خوله‌كی 40 ناچۆ مۆندریالی ئیسپانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 53 مه‌سعوود ئۆزیل یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، پاشان لاكازێتی له خوله‌كی 74 ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده سێ ئه‌وه‌نده.
له 5 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه 3 گۆڵی دیكه تۆمار كرد، سه‌ره‌تا عومه‌ر نیاسی گۆڵی دووه‌می بۆ ئێڤه‌رتۆن تۆمار كرد، پاشان، ئارۆن رامزی و ئالێكسیس سانچێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌نی گه‌یانده 5 گۆڵ.
یانه‌ی ئارسێناڵ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 16 خاڵ و بۆ خانه‌ی پێنجه‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش به 8 خاڵ بۆ خانه‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دابه‌زی.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ واین روونی دوازده‌یه‌مین گۆڵی له مێژووی خۆی له ئارسێناڵ تۆمار كرد، روونی بووه یه‌كه‌م یاریزانه كه زۆرترینجار تۆڕی ئارسێناڵ ده‌هه‌ژێنێت.
ـ ئارسن ڤینگه‌ر ئه‌مڕۆ له رۆژی له دایكبوونی خۆی كه ته‌مه‌نی بووه 68 ساڵ، سێیه‌م ساڵه له رۆژی له دایكبوونی خۆی سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات و یه‌كه‌م راهێنه‌ره له مێژووی پرێمه‌رلیگ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له رۆژی له دایكبوونی خۆی ده‌كات.
ـ ئارسێناڵ ئه‌م وه‌رزه یه‌كه‌مین یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی برده‌وه.
ـ مه‌سعوود ئۆزیل یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
ـ ئه‌مڕۆ مه‌سعوود ئۆزیل 8 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی بۆ یاریزانان ره‌خساند، یه‌كه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه ئه‌م كاره له پرێمه‌رلیگ بكات.
ـ مه‌سعوود ئۆزیل به باشترین یاریزانی یاری نێوان ئێڤه‌رتۆن و ئارسێناڵ ده‌ستنیشان كرا.
ـ له سه‌ره‌تای 2017ـه‌وه هیچ یاریزانێكی فره‌نسی هێنده‌ی ئالێكسانده‌ر لاكازێتی گۆڵی تۆمار نه‌كردووه (27) گۆڵ.
ـ لاكازێتی گۆڵی پێنجه‌می له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ بۆ ئارسێناڵ تۆمار كرد.
ـ یانه‌ی ئارسێناڵ یه‌كه‌مین یانه له پرێمه‌رلیگ له سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردووه وه كه زۆرترین گۆڵ به لێدانی سه‌ر ده‌كات (23) گۆڵ.
ـ ئارسێناڵ یه‌كه‌مین یانه‌یه له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه زۆرترین گۆڵی له ئێڤه‌رتۆن كردووه (97) گۆڵ.
ـ ناچۆ مۆنریالی به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی ئارسێناڵ له دوایین 3 یاری له پرێمه‌رلیگ 2 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه.
ـ واین روونی له مێژووی خۆیدا له پرێمه‌رلیگ 7 گۆڵی له پیتر چیكی گۆڵپارێز كردووه.
ـ رۆنی له 19 ئۆكتۆبه‌ری 2002 به درێسی ئێڤه‌رتۆن له یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك گۆڵی له ئارسێناڵ كرد، ئه‌مڕۆ مێژوو دووباره بووه‌وه و رۆنی له 19 ئۆكتۆبه‌ری 2017 به درێسی ئێڤه‌رتۆن له یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك دیسان گۆڵی له ئارسێناڵ كرده‌وه.