به وێنه.. چه‌ندان یاریزان له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوته سه‌ر
دوای چه‌ندان ساڵ، ژماره‌یه‌ك یاریزان بێده‌نگیان شكاند و په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ندێ نهێنی هه‌ڵدایه‌وه كه پێشتر له‌سه‌رده‌می لاویه‌تیان له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی Guardianـی بریتانیا له‌سه‌ر زاری چه‌ندان یاریزانی پێشووی تۆپی پێ، ئاشكرایان كردووه كه پێشتر له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
پاوڵ ستیوارت، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی راهێنه‌ره‌كه ئاشكرا بكات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێشتر له تیپی لاوان له نێوان ته‌مه‌نی 11 بۆ 14 ساڵان هه‌ڕه‌شه‌ی سێكسی لێكراوه.
ستیوارت كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، تۆتێنهام و لیڤه‌رپوولیش كردووه ده‌ڵێت: چه‌ندان جار له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌م ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌رم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكردووم ئه‌گه‌ر لای هه‌ر كه‌سێك بیدركێنم ده‌تكوژم.
ئه‌ندریۆ ئیدواردی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌ی شیفیڵد یونایتدی ئینگلیزی كردووه، یه‌كێكی دیكه‌بووه له قوربانییه‌كانی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له یانه‌ی (كریۆ ئه‌لێكساندرا) راهێنه‌ره‌كه‌م داوای سێكسكردنی لێكردم و منیش ڕه‌تم كرده‌وه.
ستێڤ واڵته‌رزی ته‌مه‌ن 44 ساڵانیش، به‌م شێوه‌یه چیرۆكی ده‌ستدرێژی كردنی سێكسی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: ته‌مه‌نم 16 ساڵان بوو، یاریزانی تیپی یانه‌ی (بۆرنموس)ـی ئینگلیزی بووم، كاتێك له ساڵی 1988 له لایه‌ن (باری بێنلی) راهێنه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسیم كرایه سه‌ر، هه‌رچه‌نده هاوارم كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر بچووك بووم، نه‌متوانی له‌ده‌ستی رزگار بم، به‌شێویه‌ك دڵته‌نگ بووم خۆزگه‌ی مردنم ده‌خوازت.
باری بێنێڵ، ئه‌و راهێنه‌ره‌یه كه یاریزانه‌كان به‌ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی تاوانباری ده‌كه‌ن، ئه‌و پێشتر له 1954 له شاری مانچێسته‌ر له بریتانیا له دایك بووه، پێشتر كاری راهێنه‌رایه‌تی له چه‌ندان ئه‌كادیمی و تیپی تۆپێ كردووه، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ دووه‌مجار بۆ دادگاییكردن چووه به‌رده‌م دادگای شاری لیڤه‌رپوول و ددانی به‌وه دانا كه له نێوان ساڵانی له 1979 بۆ 1991 ده‌سترێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر 15 یاریزان كه ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 14 ساڵی دا بووه.