هانده‌رانی ریال مه‌درید له باره‌ی كارڤاخاڵ هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی ده‌ره‌نجامی پشكنینه پزیشكییه‌كانی دانی كارڤاخاڵی بڵاو كرده‌وه كه له یاری شه‌وی رابردووی تووشی پێكان هات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 نیسانی 2018، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه دانی كاڤاخال بۆ چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی 3 تا 4 هه‌فته‌ی بۆچاك بوونه‌وه‌ی پێویسته.
له‌یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له یارییان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له‌نیوه‌ی دووه‌م كارڤاخال تووشی پێكان هات، كه له یارییه‌كه ریال مه‌درید به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی بێت، دانی كارڤاخاڵ ناتوانێت به‌شداریی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بكات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی بێرنابیۆ بكرێت.