به ڤیدیۆ.. شه‌ڕه‌قسه‌كه‌ی نێوان سوارێز و كارڤاخاڵ ئاشكرا ده‌بێت
له یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا، شه‌ڕقسه و مشتومڕی نێوان كارڤاخاڵ و سوارێز سه‌ره‌نجی میدیاكانیان راكێشرا، له ئێستادا ئه‌و قسانه ئاشكرابوون كه ئه‌م دوو یاریزانه به‌یه‌كتریان گوتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له رێگه‌ی وردبوونه‌وه له گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاشكرای كردووه كه كارڤاخاڵی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به سوارێزی گوتووه: ئێوه له چامپیۆنزلیگ به 3 گۆڵ ده‌ركران، پێویسته بچنه‌وه ماڵ چاوه‌ڕوانی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بكه‌ن.
كارڤاخاڵ ئه‌وه‌یشی به سوارێز گوتووه: له‌بیر نه‌كه‌یت له ماڵه‌وه له رێگه‌ی تیڤییه‌وه سه‌یری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگیش بكه.
سوارێزیش وڵامی داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی: نزا بكه ئه‌مشه‌و له كلاسیكۆ رزگارتان بێت.
دوای ئه‌م مشتومڕه ئیڤان راكیتیچی ناوه‌ڕاستكاری كرواتی هاتۆته نێوانیان و له‌سه‌ر سوارێزیش وڵامی كارڤاخاڵی داوه‌ته‌وه و پێی گوتووه: هێشتا هیچتان ده‌ستنه‌خستووه و ئێمه‌ش هه‌لی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌مان ماوه.
له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ئه‌نجامی (2 ـ 3) گۆڵ له ریال مه‌دریدی برده‌وه، به‌مه‌ش به 75 خاڵ لوتكه‌ی لالیگایان له یانه شایانه‌كه وه‌رگرت.