شاندێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
سبەی دووشەممە شاندێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و داواكارییه‌وه سەردانی بەغدا ده‌كه‌ن و رۆژی دواتریش لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی دووه‌می 2017، سەفین کانەبی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، ئەوان بۆ وەرگرتنی مافەکانیان سەردانی بەغدا دەکەن و ئەگەر فیدراسیۆنەکەی عێراق بە دەم داواکانیانەوە نەچێت، ئەوان لە دەرگای دیکە دەدەن.
سه‌فین كانه‌بی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه 13 ساڵه خولی نایابی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌ڕێوه ده‌به‌ین، كه‌چی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كه‌مترین ده‌رفه‌ت به یاریزانان و راهێنه‌ران و ناوبژیوانانی كورد ده‌دات، له كاتێكدا كورد خاوه‌نی وه‌رزشوانان و به‌هره‌مه‌ندی به‌توانایه.
كانه‌بی مه‌به‌ستی چوونه‌كه‌ی روونتر كرده‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شێكین له عێراق ده‌بێت وه‌رزشوانانی ئێمه‌ی كورد له هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق پشكیان هه‌بێت.
كانه‌بی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌ده‌م داواكارییه‌كانمان نێن، ئه‌وا رێگه‌ی دیكه ده‌گرینه به‌ر و به‌ره‌و فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا به‌ڕێده‌كه‌وین.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ماوه‌ی 13 ساڵه چالاكییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاری گه‌وره‌ی له‌و خوله دورست كردووه ئه‌وه‌یه كه براوه‌كانی خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌تیس ماونه‌وه و ناتوانن به فه‌رمی به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام نیگه‌رانی لێكه‌وتۆته‌وه.