مێسی ناوی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی ئاشكرا كرد كه پێی سه‌رسامه
لیۆنێل مێسی كاپتنی وه‌رزی داهاتووی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه، سه‌رسامی خۆی به سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ده‌رده‌بڕێت و په‌یامێكیش بۆ ئه‌ندرێس ئینیێستا ده‌نێرێت.
مێسی له دیمانه‌كه‌یدا ئاشكرای ده‌كات كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ یه‌كێكه له‌و هێرشبه‌رانه‌ی كه زۆر پێی سه‌رسامه و ده‌شڵێت: ئه‌گوێر خاوه‌نی توانایه‌كی شاراوه‌ی گه‌وره‌یه و له نێو یاریگه ده‌توانێت هه‌موو به‌ربه‌سته سه‌خته‌كان ببڕێت، به‌تایبه‌تی له نێو بۆكس و ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر زۆر به‌هره‌مه‌ند و به تونایه له گۆڵكردن.
مێسی هاوشانی ئینیێستا 9 ناسناوی لالیگایان بردۆته‌وه، لیۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه رۆیشتنی ئینیێستا له بارسا نزیكبۆته‌وه، هه‌موومان به‌هۆی رۆیشتنی ئه‌و نیگه‌ران بووین، من زیاتر له هه‌مووان خه‌مبارم، چونكه ساڵانێكه زۆر هاوشانی یه‌كتر یاریمان كردووه.