ڤاڵڤێردی: ره‌نگه ئه‌مڕۆ پشوو به مێسی و سوارێز بده‌م
بارسێلۆنا له یاری دێربی كه‌ته‌لۆنیا میوانداری جیرۆنای هاوهه‌رێمی ده‌كات، پێشبينی ئه‌وه ده‌كرێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پشوو به مێسی و سوارێز بدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 شووباتی 2018، بارسا لوتكه‌ی یانه‌كانی لالیگای به 62 خاڵ گرتووه و جیرۆناش كه ئه‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وت بۆ لالیگا به 34 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م ده‌بینرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا جێرارد پیكێ به‌رگریكاری بلوگرانا له‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه یاری نه‌كات، به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌گه‌ڵ مێسی و یاریزانه‌كانی دیكه و به‌چاودێری ریكاردۆ پێرنای سه‌رۆكی پزیشكانی بارسا راهێنانه‌كانی تا كۆتایی و به‌بێ كێشه ئه‌نجامدا و عوسمان دێمبێلێش بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشت كراوه هه‌ردوو یانه له قۆناخی یه‌كه‌م له یاریگای جیرۆنا رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه و بارسا به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له میوانداره‌كه‌ی برده‌وه
ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسا له باره‌ی یارییه‌كه گوتی: له كاتێكی زۆر هه‌ستیار دێربی ئه‌نجام ده‌ده‌ین جیرۆنا خانه‌كه‌ی له سه‌ركه‌وتن بۆ یۆرۆپالیگ زۆر نزیكه و ئاستێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو پێشكه‌ش ده‌كات، هێشتا پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیم ئاشكرا نه‌كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه مێسی و سوارێز كه‌متر یاری بكه‌ن، ده‌شزانم یارییه‌كانی داهاتوومان قورس ده‌بێت منیش ته‌نیا بیر له‌م یارییه ده‌كه‌مه‌وه و هیچ كات ته‌ماشای خشته‌ی خوله‌كه ناكه‌م