"ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ مباپێ گه‌یشته رێككه‌وتن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ رێككه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Sunـی بریتانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ریال مه‌درید به بڕی 120 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ كلیان مباپێ هێرشبه‌ری مۆناكۆ گه‌یشته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید له‌به‌ر خاتری مباپێ، ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له ئه‌لڤارۆ مۆراتا و دانیلۆ بوو كه زیاتر له91 ملیۆن پاوه‌ندی له فرۆشتنی ئه‌م دوو یاریزانه ده‌ستكه‌وتووه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێشبینی ده‌كرێت چوونی كه‌ریم بێنزێما بۆ یانه‌ی مۆناكۆ كرا بێته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له كلیان مباپێ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زینه‌دین زێدان له دوایین پرێس كۆنفرانسیدا ستایشی هێرشبه‌ره فره‌نسییه‌كی كردووه و رایگه‌یاندووه كه مباپێ به‌هره‌مه‌ندێكی بێوێنه‌یه و له ڕووی كه‌سایه‌تییه‌وه‌ش زۆر تایبه‌ته.
كلیان مباپێ وه‌رزی رابردوو یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانیش 26 گۆڵی كردووه و به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی زۆرینه‌ی یانه گه‌وره‌كانی بۆخۆی راكێشا.