به ڤیدیۆ... ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی سڕكردنی له‌سه‌ره
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ره‌نگه كارڤاخاڵی یاریزانی ریال مه‌درید له لایه‌ن لێژنه‌ی تهمبێكردن له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا سزا بدرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 6 نۆڤێمبه‌ری 2017 پێگه‌ی رادیۆ كادینا سێری ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دانی كارڤاخاڵ به‌رگریكاری ریال مه‌درید هه‌ره‌شه‌ی راگیرانی له یاری چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌و یاریزانه ئیسپانیایه له گه‌ڕی پێنجه‌مدا به‌رامبه‌ر ئاپۆیل نیقۆسیا كارتی زه‌ردی پێدرا و ده‌گوترێت به ئه‌نقه‌ست كارته زه‌رده‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌وپێیه‌ی له كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانی لا به ئه‌نقه‌ست تۆپه‌كه لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه تا ناوبژیوان ناچار بكات كارتی زه‌ردی پێبدات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی سزاكان له یوێفا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆببێته‌وه و دوابڕیار له‌سه‌ر سزا دان یان ئه‌ستۆپاكی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه بدات.
به‌پێی ماده‌ی 15 له لێژنه‌ی سزاكان هه‌ر یاریزانێك خۆویستانه كارتی زه‌رد یان سوور وه‌ربگرێت ئه‌وا بۆ زیاتر له دوو یاریزی سڕ ده‌كرێت.