به ڤیدیۆ.. ئەم كوڕە 17 ساڵانە دەبێتە دووەم یاریزانی كورد بەشداریی مۆندیال ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یاریزانێكی كورد كه له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه و ئێستا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق په‌ڕیوه‌ته‌وه، ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی كورد كه به‌شداریی له مۆندیالی تازه‌پێگه‌یشتووان ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، ئەو كوڕە 17 ساڵانە دەبێتە كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بەشداریی مۆندیالی خوار 17 ساڵان ده‌كات و بڕیاریشه سبه‌ی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە هیندستان رووبەڕووی مێكسیكۆ ببنه‌وه.
ئەحمەد سەرتیپ كە بە لولو ناسراوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق گەیشتنە قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئاسیای خوار 16 ساڵان، راسته‌وخۆ بلیتێكی حەڤدەمین مۆندیالی ژێر 17 ساڵانیان بڕی.
و لولو دوای شێركۆ كه‌ریم، دەبێتە دووەم یاریزانی كوردزمان بگاتە مۆندیالی خوار 17 ساڵان، لولو كە لەم مۆندیالە درێسی ژمارە 20 دەپۆشێت، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق كەوتونەتە كۆمەڵەی شەشەم، كە بە یەكێك لە بەهێزترین كۆمەڵەكانی مۆندیالەكە دادەنرێت و دوای رووبەڕووبوونەوەی مێكسیكۆ، رۆژی چوارشەممە لە دووەم یاریی كۆمەڵەكەیان رووبەڕووی چیللی دەبنەوە، لە دوایین یاریی قۆناخی كۆمەڵەكەشیان لولو و هاوڕێكانی بەرامبەر ئینگڵاند یاریی دەكەن.
لولو دەیەوێت سبه‌ی لە شاری كۆلكاتا كارە تەواونەكراوەكەی شێركۆ كه‌ریمی هاوزمانی تەواو بكات و بەرامبەر مێكسیكۆ سەركەوتن بۆ هەڵبژاردەكەی بەدەست بهێنێت، كە تازەپێگەیشتووانی عێراق 4 ساڵ لەمەوبەر لە مۆندیالی 2013 بە ئەنجامی 3-1 بە مێكسیكۆ دۆڕان و تاكە گۆڵی عێراق بە واژووی شێركۆ كه‌ریم تۆمار كرا.