ریڤاڵدۆ: شوێنی كریستیانۆ پڕ ناكرێته‌وه، به‌ڵام هی مێسی پڕ ده‌كرێته‌وه
ریڤاڵدۆ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ته‌نیا گۆڵكار نییه، ده‌شڵێت: كریستیانۆ كه‌سایه‌تییه‌كی ترسناك و گه‌وره‌ی له نێو یاریگه هه‌یه و ڕقی له شكسته.
ریڤاڵدۆ گوتیشی: ریال مه‌درید ناتوانێت شوێنی كریستیانۆ پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه له بارسێلۆنا جیاوازه و ده‌توانرێت شوێنی مێسی پڕ بكرێته‌وه.
ریڤاڵدۆ له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له بارسێلۆنا گوتی: دوای دابڕانی مێسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌تر و هه‌ستیارتریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌تایبه‌تی له دوو یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان و ریال مه‌درید پێویسته سوارێز و كۆتینهۆ رۆڵێكی گه‌وره‌تر له جاران بگێرن.
هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێشووی بارسا ده‌شڵێت: نازانم ریال مه‌درید راهێنه‌ر ده‌گۆڕێت یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرینگه پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌نجامه خراپانه دابنێت و به‌خێرایی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت: پێموایه هاتنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت، چونكه راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه و شایسته‌یه‌كی یانه‌یه‌كی وه‌ك ریال مه‌دریده.