11 ئه‌ستێره‌ به‌هۆكاری جیاواز له‌ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش ده‌بن

یوڤێنتۆس زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه‌

یارییەكانی قۆناخی چوونی شازدەى چامپیۆنزلیگ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ به‌ ئه‌نجامدانی 3 یاری دەستپێدەكاتەوە و كۆمەڵێك ئەستێرە بەھۆكاری جیاوازەوە ناتوانن یاری بكەن، لەوانە كارڤاخال، كۆتینیۆ، سانێ و چەند ئەستێرەیەكی دیكە.

ھەوادارانی تۆپی پێ خولەك بە خولەك دەژمێرن دەستپێكردنەوەی یاریەكانی قۆناخی شازدە چامپیۆنزلیگ، بەڵام كۆمەڵێك ئەستێرە لەم قۆناخە بە ھۆكاری جیاواز ناتوانن بەشداری لە یاریەكانی داھاتووی یانەكانیان بكەن، لیرۆی سانێ ئەڵمانی و ناوەرستكاری یانەی مانچێسەر سیتی بەھۆی تووش بوون بەپێكان لە ئەژنۆكانیەوە ناتوانێت بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بازلی سویسری بكات، بینیامین مێندی یەكێكی دیكەیە لە یاریزانەكانی ستیزن ئەمیش ناتوانێت بەھۆی پچرانی بەستەرەكانی ئەژنۆ یاری بكات و تاوەكوو ئێستاش واددەی گەڕانەوەی دیار نییە.

دانی كارڤاخال بەرگریكاری ریال مەدرید ئەمیش بەھۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانیەوە، ناتوانێت لەیاریی چوونی یانەكەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری بكات و ئەمەش ئەركی زیدانی راھێنەری ئەستەم كردووە بەو پێیەی ئەركی وەستاندنی نێیمار دەكەوێتە سەر ئەو یاریزانەی لە شوێنی كارڤاخال یاری دەكات.

لەریزی یانەی مانچێستەر یونایتدیش دوو یاریزان ناتوانن لەیاریان بەرامبەر سێڤیای ئیسپانی یاری بكەن، ئێریك بایلی بەرگریكاری كۆلۆمبی بەھۆی پێكان لە ئەژنۆی قاچی چەپیەوە لەیاری كردن بێ بەش دەبێت، بەھمان شێوە ھەر لەریزی شەیتانە سورەكان مەروان فیلاینی یاریزانێكی دیكەی ئەم یانەیە ئەمیش بەھۆكاری تووش بوون بە پێكان لەیاریان بەرامبەر تۆتێنھام تاوەكوو ئێستا چاك نەبووەتەوە لەیاری بەرامبەر سێڤییاش دادەبڕێت.

 فلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنا، ناتوانێت تاوەكوو چامپیۆنزلیگی داھاتوو لەم پاڵەوانیێتیە پێ لەتۆپ بدات، بەھۆی ئەوەی ئەم یاریزانە بەرازیلیە لەیاری قۆناخی كۆمەڵەكان یاری بۆ لیڤەرپوول كردووە، ھەر لەیانەی بارسێلۆنا سیمیدۆش بە ھۆی كەڵەكبوونی كارتەكانیەوە ناتوانێت بەشداری بكات كەبریارە بارسێلۆنا رووبەروو چێڵسی ببێتەوە.

لەیانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیاش پێشبینی ده‌كرێت 3 یاریزان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام بێبه‌ش بن، خوان كوادرادۆ ی كۆلۆمبی، بله‌یس مالتویدی فره‌نسی و بارزالی ئیتاڵیا، به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیاش بێت پاوڵۆ دیبالاش به‌شداری یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ی له‌ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ناكات.