به فه‌رمی، په‌یام و قسه‌ی كۆتایی ڤینگه‌ر له باره‌ی وازهێنانه‌كه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر بڕیاری دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له ئارسێناڵ بكات په‌یامێكی له پێگه‌ی فه‌رمی ئارسێناڵ بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند بۆ هه‌میشه پاڵپشت و هانده‌ری تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن ده‌بێت.
ئارسن ڤینگه‌ر له باره‌ی وازهێنانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: دوای گفتووگۆیه‌كی چڕ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م بڕیارمدا ئه‌م وه‌رزه دوایین وه‌رزی من بێت له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ و هه‌ست ده‌كه‌م بڕیارێكی دروستم له كاتێكی گونجاو داوه.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: زۆر سووپاسگوزار و دڵخۆشم كه ماوه‌ی 22 ساڵی ته‌مه‌نی راهێنه‌رایه‌تیم به خزمه‌تكردنی یانه‌ی ئارسێناڵ به‌خشی و زۆر بیره‌وه‌ری خۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه.
ڤینگه‌ر گوتیشی: سووپاسی ستاف و یاریزانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ران و هانده‌رانی یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌كه‌م كه لای من زۆر نایابن، داواش له هانده‌رانی یانه‌كه ده‌كه‌م له پاڵپشتیكردنی یانه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن.
ڤینگه‌ر داوای له هانده‌ران ده‌كات ئاگاداربن و له نرخ و به‌های ئارسێناڵ باش تێبگه‌ن، ده‌شڵێت: من بۆ هه‌میشه پاڵپشتی ئارسێناڵ ده‌كه‌م و بۆ هه‌تاهه‌تایه به هانده‌ری ئارسێناڵ ده‌مێنمه‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 68 ساڵ له ماوه‌ی كاری راهێنه‌رایه‌تی 3 ناسناوی پرێمه‌رلیگ و 7 ناسناوی جامی فای بردۆته‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر له 22 ئۆكتۆبه‌ری 1949 له شاری سترابێرگی فره‌نسا له دایك بووه، سه‌ره‌تا هه‌ر له‌و شاره ده‌ستی به كاری راهێنه‌رایه‌تی كرد، پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و ته‌نیا بۆ 8 یاری سه‌رپه‌رشتی ئه‌رك و مه‌شقی یانه‌ی نانسی كرد، دواتر له نێوان له 1988 تا 1994 ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك راهێنه‌ر له یانه‌ی مۆناكۆ تاقی كرده‌وه پاشان روویكرده یانه‌ی ئارسێناڵ و سه‌رپه‌رشتی 1192 یاری یانه‌ی ئارسێناڵی كرد.