بۆفۆن نهێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاشكرا ده‌كات

راهێنه‌ری ئیتاڵیا بۆ 2 یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا و ئینگلاند هانای بۆ بۆفۆن بردووه‌

جیانلویجی بوفۆن له‌ بڕیاری وازهێنان له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ و له‌ دوو یاری داهاتوو ده‌بێته‌ گۆڵپارێزی ئیتاڵیا.

لویجی دی بیاجۆ راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بوفۆن بڕیاریداوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن دوای ئه‌وه‌ی وازهێنانی راگه‌یاند و بڕیاره‌ له‌ 2 یاری دۆستانه‌ی ئیتاڵیا له‌ مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا و ئیگڵاند یاری بكات.

راهێنه‌ره‌كه‌ی ئیتاڵیا ده‌ڵێت قسه‌م له‌گه‌ڵ جیجی كردووه‌ و ئه‌ویش رازی بووه‌ به‌ داواكه‌ی و به‌شداری یارییه‌كان ده‌كات.

گۆڵپارێزه‌كه‌ی یوڤێنتۆس دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا بگه‌نه‌ جامی جیهانی رووسیا بڕیاریدا به‌ یه‌كجاری واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت.

بۆفۆن ده‌ڵێت: من لەم کاتەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەم هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەم، دوو یاری دۆستانەی گرنگمان لە پێشە و دەمویست لەگەڵ خێزانەکەم گەشتێک بکەم لەم ماوەیەدا، بەڵام پێویستیان بە من هەیە و ئامادەشم لە پێناو هەڵبژاردەی وڵاتەکەم خۆم بکەم بە قوربانی، هەربۆیە لەسەر داوای راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەم تەواوی پلانەکانم دەگۆرم و جارێکی دیکە پارێزگاری لە گۆڵی هەڵبژاردەکەم دەکەمەوە و هیوادارم کە بتوانم جێگەی متمانەیان بم. دوای بیستنی ئەو داوایەش بە بێ بیر کردنەوە و دوو دڵی بریاری گەڕانەوەم داوە.