مانچێسته‌ر یونایتد له خوله‌كه‌كانی كۆتایی كۆده‌تای به‌سه‌ر ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجام دا
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2017، له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی كرد.
له خوله‌كی 4ـی یارییه‌كه، ئا‌نتۆنیۆ ڤالێنسیای ناوه‌راستكاری ئیكوادۆری یه‌كێك له نایابترین گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
یارییه‌كه به‌م تاكه گۆڵه تا كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد كۆده‌تایان به‌سه‌ر میوانه‌كه‌یان به‌رپا كرد كاتێك 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 83 هێنریك میختاریان گۆڵی دووه‌می بۆ شه‌یتانه سووره‌كان زیاد كرد، دواتر رۆمیلۆ لۆكاكۆ برینه‌كانی یانه‌كه‌ی پێشووی قوڵتر كرده‌وه و گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی زیاد كراوی كۆتایی یارییه‌كه ئا‌نتۆنیۆ مارسیال به لێدانی سزا واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی چواره‌م كرد.
راستییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئێڤه‌رتۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڵێك بكات، تووشی چواره‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان.
ـ نیمانیا ماتیچ، ناوه‌راستكاری سڕبی، به باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و ئێڤه‌رتۆن ده‌ستنیشان كرا.
ـ رۆمیلۆ لۆكاكۆ له پێنجه‌م یاری له پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد پێنجه‌م گۆڵی كرد.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد تۆمار كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بهه‌ژێندرێت و 13 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
ـ هێنریك میختاریانی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له پێنج یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ پێنج ئه‌سیستی كردووه و گۆڵێكیشی تۆمار كردووه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ هاوشانی مانچێسته‌ر سیتی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگیان گرتووه.