"پێرێز كریستیانۆ نافرۆشێت و ده‌یه‌وێت كوده‌تا به‌سه‌ر یوڤێنتۆس بكات"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا و پورتوگال، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌ربه‌ست ده‌خاته به‌رده‌م رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس.
رۆژنامه‌ی (پورتوگیز)ـی پورتوگالی لێدوانێكی له خۆرخی مێندیزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ وه‌رگرتووه و ئاشكرای كردووه كه پێرێز به‌ربه‌ستی خستۆته به‌رده‌می رۆیشتنی كریستیانۆ و ئاماده نییه به 100 ملیۆن یۆرۆ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به یوڤێنتۆس بفرۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێرێز وه‌ڵامی به‌رپرسانی یوڤێنتۆس داوه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندوون كه به كه‌متر له 150 ملیۆن یۆرۆ ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بن.
ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێرێز خه‌ریكه پاشكه‌شه به هه‌وڵه‌كانی یوڤێنتۆس بكات و له گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ساردیان بكاته‌وه.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه یوڤێنتۆس چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كریستیانۆ بێته ده‌نگ و بریارێكی ئه‌رێنی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌كه، پێرێز ده‌یه‌وێت كوده‌تا به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی یوڤێنتۆس بكات و گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ تا 2021 درێژ بكاته‌وه.