تیروپشكی جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ ساڵی 2018 راكێشرا
له كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ ساڵی 2018 راكێشرا.
له جامی یه‌كێتی ئاسیای ساڵی داهاتوو هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی قوه جه‌ویه و زه‌وڕای عێراقی به‌شدارن، كه جه‌وییه كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و زه‌وڕاش له كۆمه‌ڵی دووه‌م ركابه‌ری ده‌كات.
له چامپیۆنزلیگی ئاسیاشدا هه‌رچه‌نده هێشتا به ته‌واوه‌تی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كان به فه‌رمی ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام تیروپشكه‌كه بۆ سی و دوو یانه به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون.
جه‌وییه‌ی پاڵه‌وانی 2 وه‌رزی رابردووی جامی یه‌كێتی ئاسیا، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م شانبه‌شانی یانه‌كانی (مالكیه‌ی به‌حرێن)، (جه‌زیره‌ی ئوردن).
یانه‌ی زه‌ورا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هاوشانی (عه‌هدی لوبنانی)، (مه‌نامه‌ی به‌حرێن)، (جه‌یشی سووریا) یاری ده‌كات.