به وێنه.. مه‌رگێكی كتوپڕ یه‌خه‌ی راهێنه‌رێكی كوردی گرت و گیانی له‌ده‌ستدا
راهێنه‌ری تیپی فووتساڵی ئافره‌تانی سه‌وره‌ی شاری كه‌ركووك به‌نه‌خۆشییه‌كی پڕ له نێو یاریگه گیانی له‌ده‌ستدا و ماڵئاوایی له ژیان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 مارسی 2018، (سه‌باح محه‌مه‌د) راهێنه‌ری یانه‌ی ئافره‌تانی سه‌وڕه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ له نێو یاریگه كه‌وته زه‌وی و تاگه‌یندرایه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
كاپتن سه‌باح محه‌مه‌دی كۆچكردوو پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئافره‌تانی عێراق بووه و یه‌كێك بووه له ناسراوترین راهێنه‌ره كورده‌كانی عێرق و كوردستان.