به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكیدا بارسێلۆنا 2 خاڵی دیكه‌ی لێ چۆڕا
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا تووشی دووه‌مین یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌ك بوو، دوای ئه‌وه‌ی به 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ یه‌كسانبوو.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆی كرد، له خوله‌كی 20 ئیاگۆ ئیسپاس ده‌ستپێشخه‌ری گۆڵی بۆ سێلتا ڤیگۆ كرد، دوای 2 خوله‌ك لیۆنێل مێسی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و سێزده‌یه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
له گێمی یه‌كه‌م، ناوبژیوان گۆڵێكی دروستی یانه‌ی بارسێلۆنای به بیانووی ئۆفساید ڕه‌ت كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی بارسێلۆنای پێشخست، به‌ڵام له خوله‌كی 70 ماكسیملیانۆ گۆمێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سێلتا ڤیگۆ یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به به‌رامبه‌ربوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 36 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه، یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی هه‌شته‌م سه‌ركه‌وت.