ئەو 4 ھۆکارهی چوونی نێیمار بۆ ریال مەدرید دهسهلمێنێت
کاتێک ساڵی 2013 نێیمار پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بە میراتگری لیۆنێل مێسی دادەنا، بەڵام تەنھا 4 ساڵ لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام بوو، دواتر پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، سەرەڕای سەرکەوتنی لە خولی لیگا وەن و تۆمارکردنی 11 گۆڵ و دروستکردنی 8 گۆڵ، بەڵام بە شێوەیەکی چاوڕاننەکراو رۆژنامەکانی ئیسپانیا ھەواڵی پەیوەندی کردنی ئەستێرە بڕازیلیەکە بە مێرێنگێ بڵاو دەکەنەوە، لێرەدا باسی ئەو ھۆکارانە دەکەین, کە وادەکەن ئەو گرێبەستە مێژوویە ئەنجام بدرێت.
1- بوونی باشترین یانە لە جیھان: لە لای زۆربەی چاودێرانی وەرزشی ریال مەدرید بە باشترین یانەی جیھان دەدەنێن، بەھۆی بردنەوەی زۆرترین ناسناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بردۆتهوه، جگە لەوەش زۆربەی کات خاوەنی دیارترین ئەستێرەکانی جیھان بووە، بەردەوام ئەوەش وایکردووە كه نێیمار زیاتر حهز بكات پهیوهندی بهو یانهیه بكات.
2ـ مێژووە پرشنگدرارەکەی یاریزانانی برازیل لەو یانەیە: لە دیدی، ساڤیۆ، رۆبێرتۆ کارلۆس، رۆنالدۆ و رۆبینھۆ ھەتا ریکاردۆ کاکا و مارسێلۆ و کاسێمێرۆوە، بەردەوام مێرێنگێ رووخسارێکی سەرنجراکێش بووە بۆ بڕازیلیەکان، بە تایبەتیش بوونی مارسێلۆ و کاسێمێرۆ, کە ئێستا ھەریەکە و لە شوێنی یاریی کردنی خۆیان باشترینی جیھانن حهزی پهیوهندیكردنی نێیمار به یانهی شایانه زیاد بووه.
3ـ میراتگری رۆناڵدۆ: رۆناڵدۆ لەگەڵ نێیمار باشترین پەیوەندیان ھەیە، بە تایبەتیش کاتێک لە رۆژی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باشترین یاریزانی ساڵ, نێیمار ھەڵسا بەگرتنی وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ باشترین یاریزانی ساڵ، زووتریش رۆناڵدۆ ھەوڵیداوە سەرەنجی نێیمار بۆلای خۆی رابکێشێت، جگە لەوەش رۆناڵدۆ و تەمەنی گەیشتۆتە سەرووی 32 ساڵ, کە رەنگە نەتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، لە دوای ئەوەیش دەرفەتێکە بۆ نێیمار کە ببێتە شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ، ئەوکات دەبێتە پیاوی یەکەمی مێرێنگێ، به پێچەوانەی بارسا و پاریس, کە تا ئێستا ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی نییە.
4ـ کاپتنی ریال مەدرید نێیماری دەوێت: لە چاوپێکەوتنێکی پێشووی رۆژنامەوانیدا، سێرخیۆ رامۆسی کاپتن گوتی: حەزدەکەم باشترین یاریزانەکانی جیھان رووبکەنە ریال مەدرید، نێیماریش یەکێکە لە باشترینەکانی جیھان، ئەگەر بەدەستمن بووایە, ھەوڵم دەدا لە یەنایەری داھاتوو بیھێنمە ریزەکانی تیپەکەم. ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم