"ئاشكرا بوو، نێیمار ده‌یه‌وێت هاوشانی كریستیانۆ یاری بكات"
رۆژنامه‌ی ماركا كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له ئیسپانیا و ئه‌ورووپا پشتی پێده‌به‌سترێت، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كانی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ریال مه‌درید راست ده‌رده‌چن، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار ده‌یه‌وێت هاوشانی كریستیانۆ یاری بكات.
ماركا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه نێیمار له لایه‌ن ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید به‌ڵێنی پشتگیری پێدراوه و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رۆناڵدۆ پشتگیری خۆی بۆ ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه دووپات كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه نێیمار له رێگه‌ی مارسێلۆوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی ریال مه‌درید دروست بكات.
نێیمار له هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان و كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.
نێیمار له كۆی 30 یاری به درێسی یانه پاریسییه‌كه 28 گۆڵ و 19 ئاسیستی كردووه، به‌ڵام 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له خولی نێوخۆیی فره‌نسا له دژی مارسێلیا تووشی پێكانێكی قورس بوو و دابڕا و له ئێستادا بۆ ته‌واوكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی و خۆئاماده‌كردنی بۆ یارییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه پاریس.